هەواڵی کوردستان ئێستا

وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانمحەمەد سودانی دەستی لەحزبی دەعوە و فراکسیۆنی دەوڵەتی قانون کێشایەوە

2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و بەدەسھێنانی ڕەزامەندی شەقامی خۆپیشاندەران کە ڕۆڵی یەکلایکەرەوە دەبینن لە دیاریکردنی سەرۆک و وەزیرانی داهاتو و یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە، محمد شیاع سودانی ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی قانون لەپەرلەمانی عێراق دەستی لەئەندامێنی حزبی دەعوە و فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی قانون کێشایەوە.

لەدەرەوەی ئینتیمای حزبی و وابەستەیی بە کوتلە سیاسیەکان، خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئامادە دەکات

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردۆتەوە، لەدەرەوەی ئینتیمای حزبی و وابەستەیی بە کوتلە سیاسیەکان، خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئامادە دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەهەردو حزبی دەعوەی ئیسلامی و فراکسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون کێشایەوە.

سەرەتای هەفتەی داهاتو دواین وادەی سەرۆککۆماری عێراقە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران
 
سەرەتای هەفتەی داهاتو دواین وادەی سەرۆککۆماری عێراقە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران و بۆ ئەو مەبەستەش پارتە سیاسییەکانی عێراق، بەلەبەرچاوگرتنی فشارەکانی خۆپیشاندەران، سەرقاڵی یەکلایکردنەوەی کاندیدێکن بۆ ئەو پۆستە.