سه‌رکه‌وتنى کۆنفرانسه‌کان هه‌نگاوێکى گرنگه بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌م
2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
وه‌ک لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ساڵانێکه کۆنگره‌ی نه‌به‌ستوه هۆکاره‌که‌شی به‌شێکی زۆری ئه‌و قه‌یرانانه بووه که ڕوبه‌ڕوی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆته‌وه به تایبه‌تیش شه‌ڕی (داعش) که یه‌کێتی پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له شه‌ڕی داعش دا قوربانی زۆریشی دا هه‌روه‌ها هه‌ندێ کێشه‌ی ناوخۆی ئه‌وکاته‌ی یه‌کێتی که ئه‌ویش هۆکارێک بووه بۆ نه‌به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره زۆر جا هه‌وڵدرا کار بۆ ئه‌وه بکرێ بتوانرێت کۆنگره ببه‌سترێت دواجار هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتو نه‌ده‌بوو، چه‌ندین جاریش لیژنه پێک هێنراوه بۆ دۆسیه‌کانی کۆنگره که‌له چه‌ندین لیژنه‌ی جۆراو جۆر پێک ده‌هات به‌ڵام نه‌ده‌گه‌یشته ئامانج وه‌ک ده‌بینین چه‌ند مانگێکه ئیراده‌یه‌کی به‌هێز له‌ناو هه‌ڤاڵان و کادرانی یه‌کێتی و بگره سه‌رکردایه‌تیش بڕوای ته‌واویان هێناوه که ئیتر پێویسته کۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێت ئه‌م هه‌وره ڕه‌شه بڕه‌وێته‌وه که باڵای یه‌کێتی گرتووه دوای چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی(م.س) و مه‌کته‌بی ڕێکخستن و مه‌کته‌به‌کان و به‌شێکی زۆری ئۆرگانه‌کان توانرا بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره بدرێت له مانگی (12) دا ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆمسیۆنی باڵای کۆنگره پێک هێنرا دواتر لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان که پێک هاته‌ی ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌و بریتییه له (ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌کان) و(مه‌کته‌ب رێکخستن)و(ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند) و(مه‌کته‌ب دارایی و ئیداره‌ی گشتی) که ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڤاڵ ڕزگار عه‌لی سه‌رۆکیه‌تی ،ئه‌م لیژنه‌یه له یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا که به‌جدی کار بکات و بتوانێت کۆنفرانسی ئۆرگانه‌کان به‌زوترین کات جێبه‌جێ بکات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین یاسا و ڕێسا و ڕێنمایی پێویستی ده‌رکرد و بڕیاری دا که سه‌ره‌تا کۆنفرانسی کۆمیته‌کان رێک بخات دوای ئه‌وه‌ی به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌کاندا دواتر له ڕۆژی (17-11-2019) کۆنفرانسی کۆمیته‌کان ده‌ستی پێ‌کرد توانرا ههنگاوێکی بوێرانه بنرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆکۆنفرانسهکانی تریش، هه‌روه‌ها بوه هۆی جارێکی تر جۆشدانی ڕێکخستنه‌کان و گڕوتینێکی داوه به ئۆرگانه‌کان هه‌موو …