بایدەمیر: ئه‌و نموونەیەی هەرێم ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ پارچەکانی تری کوردستان
هەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٣/٢/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد لە تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە مونا قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە سه‌رۆك فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سه‌رۆكی دیوانى په‌رله‌مان ئامادەیبوون، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌ناوى خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی كرد و کورتەیەکی لەسەر کار و پێكهاته و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و کاری لیژنەکان خستەڕوو.
لەلایەن خۆیەوە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد لەتورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی و سەرسامیی خۆی بەنموونەی دیموکراتییەتی هەرێمی کوردستان و ئه‌و پێکەوەژیانە ئاشتییانەیەى نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی و رایگەیاند: "ئه‌و نموونەیەی هەرێمی کوردستان ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستان".
پاشان هەردوولا تاووتوێی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کرد‌و جەختیان لە یەکگرتوویی کوردان کردەوە و هیوایان خواست کەسەرجەم کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن و سەرجەم گەلانی ناوچەکە لەئارامی و ئاسوودەییدا بژین، پاشان لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان قەڵغانی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بە عوسمان بایدەمیر کرا لە پای ئەو خەبات و ماندوو بوونەی لە پێناو گەلی کورد ئەنجامیان داوە.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند: "كه ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوى پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد له توركیا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه بۆ پرسی كورد له باكوورى كوردستان هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و رێزگرتن و له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باشتر له‌گه‌ڵ گه‌لانی تریش له‌ناوچه‌كه".
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌دارى كورد رایگه‌یاند: "كه ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیان له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان‌م"، راشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه من به‌چاوی خۆم بینیم كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی هه‌م كوردانه و هه‌م توركمانانه و هه‌م ئه‌رمه‌نانه و هه‌م مه‌سیحییانه و هه‌م محه‌مه‌دییانه و هه‌م ئێزدییانه، ئه‌و شته‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌یه".