هەواڵی کوردستان ئێستا

ئومێد ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت ٤٠ملیۆن دۆلاری بۆ وێستگەی خەبات خەرج کردووە

ئومێد ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت ٤٠ملیۆن دۆلاری بۆ وێستگەی خەبات خەرج کردووە
ئومێد ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت ٤٠ملیۆن دۆلاری بۆ وێستگەی خەبات خەرج کردووە

2020-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ٤٠ملیۆن دۆلار بۆ وێستگەی ھەڵمی خەبات خەرج کرا و گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش ئاشکرای کرد، یەکەم جارە لە کوردستان وێستگەی ھەڵمی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا دادەمەزرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ١٩١٦ بڕی ٤٠ملیۆن دۆلاری بۆ چاکسازی لە وێستکەی ھەڵمی خەبات خەرج کردووە، ئێمە وەک وەزارەت پارەکە بۆ کاروباری وێستگەکە بەکار دێنین و لەلایەن کۆمپانیاوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام چاککردنەوە و کاروباری دیکە لە ئەستۆی وەزارەتە."

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی: "وێستگەی ھەڵمی خەبات مڵکی وەزارەتی کارەبایە و بۆ جاری یەکەمە وێستگەی وەھا لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و کاریگەریی لەسەر بەرھەمھێنانی کارەبا دەبێت."

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێشتر وێستگەی ھەڵمی خەبات کاری دەکرد و تێستاش ئامادە کراوە بۆ کارکردن، ڕێژەی بەرھەمھێنانی دەگاتە ٣٠٠ مێگاوات و بەرھەمەکەی دەچێتە نێو تۆڕی گشتیی کارەبای نیشتمانی، خەرجکردنی پارەش لەلایەن حکوومەتەوە بۆ ئەوەیە بەباشی بەڕێوە ببرێت."

قائید میرۆ