هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی دادوەری عێراق:سزای توندی ئەو کەسانە دەدەین کە دەستدرێژیانکردوەتە سەر خۆپیشاندەران

ئەنجومەنی دادوەری عێراق:سزای توندی ئەو کەسانە دەدەین کە دەستدرێژیانکردوەتە سەر خۆپیشاندەران
ئەنجومەنی دادوەری عێراق:سزای توندی ئەو کەسانە دەدەین کە دەستدرێژیانکردوەتە سەر خۆپیشاندەران

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان -           

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، قورسترین سزا دەسەپێنرێت بەسەر ئەو کەسانەی کە دەستدرێژیان کردوەتە سەر خۆپیشاندەران.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لە برینداران و هاورێ و کەسوکاری کوژراوانی پارێزگای زیقارکرد، داوای یاسایی خۆیان لەبارەی ئەو تاوانانەوە

تۆماربکەن، کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە.
دەسەڵاتی دادوەری بەتوندترین شێوە سزای ئەو کەسانە دەدات کە دەستدرێژیان کروەتە سەر خۆپیشاندەران

جەختی لەسەر ئەوەشکردوە، دەسەڵاتی دادوەری بەتوندترین شێوە سزای ئەو کەسانە دەدات کە دەستدرێژیان کروەتە سەر خۆپیشاندەران.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەلایەن خۆیەوە داوای لێپێچینەوەی لەو کەسانە کرد، کە تاوانیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامداوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمو ئەوانەی کە تێوەگلاون لەکوژرانی خۆپیشاندەرانەوە رەوانەی دادگا بکرێن بۆ ئەوەی سزای تاوانەکانیان وەربگرن.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ رایگەیادبو، لە سێ رۆژی رابردودا لەپارێزگای زیقار و موسەنا و بەغداد 31 کەس کوژراون و بەسەدانی دیکەش برینداربون.