ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا روویدا
2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری بلانگنبرگ-ی ئه‌ڵمانیا، 25 كه‌س برینداربوون. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ 13-12-2019، بڵاویانكرده‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری بلانگنبرگ-ی ئه‌ڵمانیا روویداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 25 كه‌س برینداربوون. راشیگه‌یاندووه، تائێستا هۆكاری ته‌واوه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له زاری ئاوفی بیكه‌ر وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ روودانی ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ده‌ستیان كردووه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه نیشته‌جێن.