چه‌ند گه‌نجێك به‌ناوى شانۆوه سوكایه‌تى به ئیسلام ده‌كه‌ن و كاردانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه له شارى كه‌لار به ناوى شانۆوه سوكایه‌تى به سه‌رپۆش و هاوسه‌گیرى شه‌رعى و زانایانى ئایینى ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى هاوڵاتیانى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وێت چه‌ند گه‌نجێك به‌ناوى شانۆوه له ناو بازاڕى شارى كه‌لار به روونى سوكایه‌تى به سه‌رپۆش و هاوسه‌گیرى شه‌رعى و زانایانى ئایینى ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى هاوڵاتیانى لێكه‌وتۆته‌وه‌و زانایانى ئایینیش ده‌ڵێن: سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
له‌و باریه‌وه د.حه‌سه‌ن كه‌لارى سه‌رۆكى لقى كه‌لارى یه‌كێتى زانایان رایگه‌یاند: بە داخەوە چەند گەنجێكی كاڵفام بە شێوەیەكی زۆر بێ شەرمانەو ناشیرین (ڕەنگە خۆیشیان باوەڕیان هەبێ و بێ دین نەبن) سوكایەتی بە مەلا ومینبەری پێغەمبەری خوا (درود وسەلامی خوای لەسەر) دەكەن بە ئاشكرا‌و بێ پەردە بە بەرچاوی خەڵكی موسڵمانی دەڤەری گەرمیانەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: ئێمە وەك زانایانی ئاینیی وناوچەی كەلاری یەكێتی زانایان هەرگیز ئەو سوكایەتیە قبوڵناكەین وسەرەڕای سەركۆنەكردنی، هەنگاوی حەكیمانە و یاسایی دەگرینە بەر بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بێ ڕێزیەی كە كراوە.