هۆكارى رووداوه هاتوچۆكه‌ى رێگاى هه‌ولێر – پیرمام ئاشكرا كرا
2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 13 ى 12 ى 2019، رووداوێكى هاتوچۆ له رێگاى هه‌ولێر – پیرمام روویدا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك بووه قوربانى. “فازڵ حاجى” وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – پیرمام، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێمی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وی و ته‌ڕبوونی شه‌قامه‌كه به باران بارین، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به چه‌ند دارێكی جوانكاری و ستوونی كاره‌بادا”. ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامى رووداوه هاتوچۆكه‌دا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌ختى برینداربوو.