هەواڵی کوردستان ئێستا

كەركوك.. 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

كەركوك.. 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران
كەركوك.. 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

2021-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، لە پارێزگای كەركوك 10 ئەندام و چەكداری سەر بە داعش دەستگیر كراون. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە كەركوك 10 تیرۆریستی سەر بە داعشیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركرد. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیركراوەكان وەكو شانەیەكی نوستووی داعش كاریان بۆ ئەو ڕیكخراوە كردووە كە كارەكانیان دابینكردنی كەرەستەی لۆجستی بۆ چەكدارانی داعش و چەند كەسێكیان چەكداری ئەو ڕێكخراوەن و لە بەناو كەرتی كەركوكی داعش كاریان كردووە.

The post كەركوك.. 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.