سبەینێ شاندێكی باڵای پێشمەرگە دەچێتە بەغدا
2020-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – بەشی هەواڵ بڕیارە سبەینێ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری عیراق كۆببێتەوە. وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ ٢٤٢٢٠٢٠ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆببنەوە. ك.ج