وه‌زیری پێشمه‌رگه: حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكات
به‌غدا -KDP.info- دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتی، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه كه شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكات و لیژنه هاوبه‌شكانی نێوان هه‌ردوولاش كارا بكرێنه‌وه.
شۆڕ‌ش حاجی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق كۆ بووینه‌وه و تێیدا باسمان له شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرد و ڕێك كه‌وتین و بڕیاریان دا شایستە داراییەکانی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی 2019 و2020 ڕه‌وانه بكه‌ن و له ساڵانی داهاتووش به‌رده‌وام بێت."
وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتیشی: "وه‌زیری به‌رگری بڕیاری دا كه شاندێكی باڵا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ ببنه‌وه و ڕێوشوێن و میكانیزمی گونجاو دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، چونكه پێشتر لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو."
بڵند ئیبراهیم