هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران: داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران كاتییە

سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران: داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران كاتییە
سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران: داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران كاتییە

2020-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


حاجی ئۆمەران-KDP.info- سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، داخستنی سنوور لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، كاتییە و ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دەدات.

مەسعوود باتێلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە دوێنێوە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو جموجۆڵێكی گەشتیاری و بازرگانی لەگەڵ ئێران وەستاوە و بە هەموو شێوەیەك سنوورەكان داخراون و تا ئێستاش هەر بەردەوامە.

ب سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران گوتیشی، داخستنی مەرزەكان كاتییە و ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە و بڕیارێكی لەبارەوە دەدات، كە ئایا دەكرێتەوە یاخود تا چەند رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم