هەواڵی کوردستان ئێستا

ھەڵوێستی لاھور جەنگی لەسەر گرژییەکان و گۆڕانکاریی لە دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی

ھەڵوێستی لاھور جەنگی لەسەر گرژییەکان و گۆڕانکاریی لە دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی
ھەڵوێستی لاھور جەنگی لەسەر گرژییەکان و گۆڕانکاریی لە دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی

2021-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر


میدیای لاهور جەنگى، ھەڵوێستی ناوبراو لەسەرگرژییەکانی سلێمانی و گۆڕانکاریی لە دەزگایزانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی ئاشکرا دەکات و دەڵێت“سورە لەسەر ئەوەى دەبێت ئەو بڕیارانەهەڵبوەشێنەوە، چونکە نایاسایین و بەزەبری هێز کراوەکە ئەوەش هەرگیزڕێگا پێدراو نییە“. تۆڕی ھەوڵی ژیان سەربە لاھور جەنگی،گرژییەکانی سلێمانی بە“کودەتاى سپى” ناودەبات ” و، دەشڵێت: تائێستاش دۆخەکە هەر وەک خۆیەتى و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە. میدیاکەی سەربە لاھور جەنگی باسلەوەدەکات، گۆڕانکاریی لە دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەکێتی“کتوپڕ و لەناکاو بووەو بەبێ گەڕانەوە بۆسەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى یەکێتى دراوە“. “ئەم بڕیارە کتوپڕ و لەناکاوە کە بافڵ تاڵەبانى و قوبادتاڵەبانى لە پشتییەوە بوون، دۆخەکەى ئاڵۆز کرد،سەربارى ئەوەش هەوڵیاندا بەجوڵاندنى هێز بڕیارىگۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکەن و هێزیان بردە سەردەزگاى زانیاریی کە هەستیارترین دەزگاى یەکێتییە وسەرۆکى دەزگاکە و راوێژکارێکیان بۆ ماوەى نزیکەى24 کاتژمێر دەستبەسەرکرد“. ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا لاهور جەنگى بە فەرمى هیچ هەڵوێستێکى لەبارەى رووەداوەکانەوە پیشاننەداوەو یەکێتیش ھیچ ڕوونکردنەوەو لێدوانێکی فەرمیینییە. بە درێژایی شەوی ڕابردوو دۆخی ناوخۆی یەكێتیلەبارێكی ناجێگیرو گرژدابوو، ئێران‌و ئەمریكا لەسەرخەت بوون‌و بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەیبەردەوامدابوون تا دۆخەكە لە دەست دەرنەچێت، ئەوەش بەهۆی كێشەی نێوان بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور جەنگی لەسەر گۆڕانكاریی لە دەزگاكانیدژەتیرۆر و زانیاریی یەكێتی. ئاژانسی پەیامێر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئەو دوو بەرپرسەباڵایەی دەزگای زانیاریی ئازاد كران كە دوێنێ لەلایەنبافڵ تاڵەبانییەوە دەستبەسەركرابوون. “هەریەكە لە محەمەد تەحسین تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاریی ‌و ڕەنج تاڵەبانی لە دەزگای زانیاریی كە خوشكەزای لاهور شێخ جەنگییە ئەمڕۆ ئازاد كران” سەرچاوەیەكی باڵا بۆ ئاژانسی پەیامنێر وای وت. ئەو سەرچاوەیە وتیشی “ئەمەریكی‌ و ئێرانییەكان پەیوەندییان كردووەو داوایان كردووە كێشەكان چارەسەر بكرێن‌ و گرژیی ‌و پێكدادان ڕوونەدات“. ئەو دوو بەرپرسەی دەزگای زانیاریی دوای ئەوەدەستبەسەر كران، كە ئامادە نەبوون بڕیاری گۆڕانكاریی لە دەزگای زانیاریی جێبەجێ بكەن كەلەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دراوە. دەزگای زانیاریی‌ و دژەتیرۆر لەژێر كۆنتڕۆڵی لاهور جەنگیدا بوون، ئێستا بافڵ تاڵەبانی خستنییە ژێرڕكێفی خۆیەوە، “لە شوێنی محەمەد تەحسین تاڵەبانی بۆ بەرپرسی دەزگای زانیاریی ئەژی ئەمین دانراوە، هەروەها وەهاب هەڵەبجەیی وەك فەرماندەیدژەتیرۆری یەكێتی دانراوە كە هەردووكیان ئێستالەسەر بافڵ تاڵەبانی هەژماردەكرێن“. كێشەكانی نێوان بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور جەنگی نوێ نین، بەڵام دوێنێ تەشەنەیان سەندو نزیكبوولەوەی پێكدادانی چەكداریی ڕووبدات، ئەوەش دوایبەرهەڵستیی بڕیاری گۆڕانكارییەكان‌و جوڵاندنی هێزلەلایەن بافڵ تاڵەبانی بۆ جێبەجێكردنی ئاڵوگۆڕ لەبەرپرسی دەزگای زانیاریی. دوێنێ لەكاتی گرژییەكاندا سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: “دەمێكە كێشە لەسەر گۆڕانكاریی لەودوو دەزگایە دروست بووە، ماوەیەك لەمەوبەر دژەتیرۆرلە بەرژەوەندیی بافڵ تاڵەبانی یەكلابووەوە، پاشان دەزگای زانیاریش، بڕیاربوو كەسێك وەك بەرپرسی دەزگا دەستبەكاربێت كە سەربە بافڵ تاڵەبانییە، بەڵام لاهور جەنگی ‌و ستافی دەزگا كە سەربە ئەون  ناڕازیی بوون، ئامادە نەبوون بڕیاری گۆڕانكارییەكەجێبەجێ بكەن“. هەر دوێنێ بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقگەڕایەوە بۆ سلێمانی ‌و كەوتە نێوەندگیریی بۆچارەسەری كێشەكانی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی. ئەو دۆخە شڵەژانی لەناو یەكێتیدا دروست كردووەوزۆربەی سەركردەو بەرپرسانی ئەو حیزبە بەسەرهەردوو بەرەی ماڵی مام جەلال‌و ماڵی جەنگیدا دابەش بوون، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاژانسی پەیامنێر “ئێستا زۆرینە لەگەڵ ماڵی مام جەلالدان“، بەپێچەوانەی ئەو كاتەی دواین كۆنگرەی یەكێتی بەستراكە “زۆرینە لەگەڵ كوڕەكانی جەنگیدا بوون“.

The post ھەڵوێستی لاھور جەنگی لەسەر گرژییەکان و گۆڕانکاریی لە دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری یەکێتی appeared first on ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر.