یەکێتی ئەوروپا: 70% هاوڵاتیانمان ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە بەڵام ئەمە بەس نیە
پهرێز عزیز
یەکێتی ئەوروپا لە هەلمەتی کوتان بەردەوامە و ئێستا بە ئاستێکی گرنگ گەیشتووە، وەک سەرۆکی کۆمیسیۆن ڤۆن دێر لیین رایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە کوتان بگەیەندرێتە 70 ٪ ی هاوڵاتیان . بەڵام ئەمە بەس نییە
بە گوێرەی هەواڵی سەرۆکی کۆمیسیۆن ئورسولا ڤۆن دێر لیین ، یەکیەتی ئەورووپا ئامانجی خۆی لە دابینکردنی ڤاکسینی پێویست لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ لە سەدا 70 ی بە دەست هێنا . ڤۆن دێر لیین وتی"یەکێتی ئەوروپا ووتەکەی خۆی پاراستوە ئەم هەفتەیە، کوتانی پێویستمان گەیاند بە وڵاتانی ئەندام بۆ کوتانی بە لایەنی کەمەوە لە سەدا 70ی دانیشتوانی لەم مانگەدا"بە گوێرەی وتەی سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، تا ڕۆژی دوشەمە نزیکەی 500 ملیۆن ژەم" لە سەرتاسەری یەکێتی ئەوروپا دابەش دەکرێت تا ئێستا بەرنامەی هاوبەشی دابین کردنی یەکێتی ئەورووپا 330 ملیۆن دەرمانی کوتانی لە بیۆنتێک/فایزەر، 100 ملیۆن لە ئەسترازنیکا، 50 ملیۆن لە مۆدێڕنا و 20 ملیۆن لە جۆنسۆن گەیاندوە ، دوو کوتان پێویستە بۆ ئەوپەڕی پاراستن .
ڤۆن دێر لیین وتی، مەترسی "کۆڤید-19" بەردەوامە بەڵام ئێمەش بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ڤاکسینەکان - تەنانەت دژی کۆرۆنای نوێش، وهەموو شتێک بکەن کە دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی کوتان " . تەنها ئەو کاتە "هەمووان سەلامەت دەبن". کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیارە لە بەرنامەی هاوبەشی کوتان ڤۆن دێر لیین لە بەهاردا ئەو ئامانجەی دیاریکرد بوو بۆ کوتانی لانی کەم لە سەدا 70 ی نزیکەی 366 ملیۆن هاووڵاتی لە کۆتایی هاویندا . لە سەدا 44 بەتەواوی کوترا
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیارێتی هەڵمەتەکانی کوتان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتەکانی 27 وڵاتە ئەندامەکەی و پێشکەوتنی زۆر لە ئارادایە بە گوێرەی ناوەندی ئەورووپا بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی (ECDC) ڕێژەی کوتانی تەواوەتی کەسانی تەمەن 18 ساڵ و زیاتر لە وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەی ئابووریی ئەورووپا 44.1 لە سەدە. بە وتەی شارەزایان، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەلتای بە تایبەت وە لە ئێستا پێویستی بە ڕێژەی کوتانی زیاتر لەخۆ بگری لەوەی کە پێشتر داینابوو. بەپێی قسەی شارەزایانی پەیمانگای ڕۆبێرت کۆچ ( RKI ) ، دەبێت لەسەدا 85 ی ئەو کەسانەی کە لەتەمەنی دوازدە تا 59 ساڵیدان و تەنانەت لەسەدا 90 ی ئەو کەسانەی کە لەتەمەنی سەرو 60 ساڵیدان ، بۆ بەرگری لە کۆرۆنا لەم مانگە بکوترێن . دەستەی ڕاوێژکاری زانستی حکومەتی فەرەنسا ڕێژەی کوتان تا 95 ٪ بە پێویست دەزانێت .