هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵە‌بانی، ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌

قوباد تاڵە‌بانی، ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌
قوباد تاڵە‌بانی، ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌

2021-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئە‌ژی ئە‌مینی وه‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند.

ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ 11/7/2021 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وام بن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.


ئاماژە‌ی بە‌وە‌شكرد: ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ كاروباری سیاسی بە‌ڵكو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و بە‌رپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.