سبه‌ی پڕۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ژووری بازرگانیی هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا واژۆ ده‌كرێت
هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووری بارزگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیاره سبه‌ی پڕۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ژووری هاوبه‌شی عێراقی_ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان واژۆ بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌ڵمانیا هان بدرێن تا بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیاره سبه‌ی سەعات1:00ی دوای نیوه‌ڕۆ، شاندێكی هاوبه‌شی ژووری بازرگانیی عێراقی_ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی هه‌رێمی پڕۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن له بواری بازرگانی له نێوان هه‌ردوولادا ئیمزا بكەن.'
به‌ڕێوەبه‌ری ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: 'مه‌به‌ست له‌و پڕۆتۆكۆڵه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای ئه‌ڵمانی هان بدرێن بێن له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كۆمپانیاكانی ئێمه‌ش سوود له كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌وان وه‌ربگرن."
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به به‌رده‌وامی شاندی بیانی دێنه هه‌رێمی كوردستان و پرۆتۆكڵی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێن له هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا به ئارامترین ناوچه ده‌زانن.
بڵند ئیبراهیم