هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبێتەوە

كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبێتەوە
كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبێتەوە

2021-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆدا ناوچەكانی خانەقین، كەلار، خورماتوو، كەركوك، دوكان و خەبات 45 پلەی سیلیزییان تێپەڕاند لە شاری شاری خانەقینیش پلەی گەرما گەیشتە 49 پلەی سیلیزی. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشوهەوا و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوكرایەوە”هەریەكە لە ناوچەكانی پیرمام، سمێلان، مێرگەسور، چۆمان، حاجی ئۆمەران، هەڵشۆ، ئامێدی، بامەڕنی و چەند ناوچەیەكی دیكە كەمتر لە 40 پلەی سیلیزییان تۆماركردووە و ناوچەی حاجی ئۆمەرانیش، 33 پلەی سیلیزی تۆماركردووە كە نزمترین پلەی گەرمییە لە هەرێمدا”. لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ڕووی لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە، […]

The post كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.