هەواڵی کوردستان ئێستا

میسر... پەسەندكردنی یاسایەك رێگا دەدات فەرمانبەرانی ئیخوان موسلیمین لەكارلابدرێن

میسر... پەسەندكردنی یاسایەك رێگا دەدات فەرمانبەرانی ئیخوان موسلیمین لەكارلابدرێن
میسر... پەسەندكردنی یاسایەك رێگا دەدات فەرمانبەرانی ئیخوان موسلیمین لەكارلابدرێن

2021-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


په‌رله‌مانى میسر به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى ئه‌مڕۆ هه‌موارى یاسایه‌كى په‌سه‌ندكرد كه‌ رێگاده‌دات فه‌رمانبه‌ران له‌كار لاببرێن جگه‌ له‌ رێگاكانى ته‌مێكردنیان، هه‌ندێك له‌ چاودێران واده‌بینن ئه‌و یاسایه‌ ئامانج لێى له‌كارلادانى ئه‌ندامانى "ئیخوان موسلیمین"ه‌ له‌ كاره‌ حكومییه‌كاندا.

به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌ى "ئه‌هرام"ى سه‌ر به‌ ده‌وله‌تى میسرى، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران (په‌رله‌مان)ى ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى ره‌زامه‌ندیى نیشاندا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌ك به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ حوكمه‌كانى له‌باره‌ى له‌كارلادان جگه‌ له‌ رێگاى ته‌مێكردنى فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌زگاى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ مادده‌ى دووه‌م له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌و بارانه‌ى دیاریكردوه‌ كه‌ تیایدا دروسته‌ فه‌رمانبه‌ر له‌كارلاببرێت جگه‌ له‌ رێگاى ته‌مێكردنیان، دیارترین ئه‌و بارانه‌ش "دانانى فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ لیستى تیرۆریستان.
به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له‌ چاودێران، هه‌مواركردنى ئه‌و یاسایه‌ ئامانج لێى له‌كارلادانى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامى كۆمه‌ڵى ئیخوان موسلیمینن كه‌ زیاتر له‌ 7 ملیۆن كه‌س له‌ خۆ ده‌گرێت.

له‌وه‌ته‌ى كۆتاییه‌كانى 2013، دواى كوده‌تاكردنى "عه‌بدولفه‌تاح سیسى" به‌سه‌ر حوكمى شه‌رعى "د.محمد مورسى" تاكه‌ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌ى دروست له‌مێژوى نوێى ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانى كوده‌تاى میسر كۆمه‌ڵى ئیخوان موسلیمیم وه‌ك كۆمه‌ڵێكى تیرۆریستى قه‌ده‌غه‌كراو پۆلێن ده‌كات.