هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی لە 3هەزار و174 مزگەوت پێشكەش دەكرێت و راناگیرێت

وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی لە 3هەزار و174 مزگەوت پێشكەش دەكرێت و راناگیرێت
وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی لە 3هەزار و174 مزگەوت پێشكەش دەكرێت و راناگیرێت

2020-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كۆبووینەوە و رێككەوتووین كە وتاری هەینی بەردەوام دەبێت و هەروەها وتاری ئەم هەفتەیەش تایبەت دەبێت بە رێنمایی و چۆنیەتیی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی كرۆنا.

نەبەز ئیسماعیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وتاری هەینی، ئەم هەفتەیە لە 3هەزار و174 مزگەوت پێشكەش دەكرێت و هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كردووە و لەگەڵیان كۆبووینەوە، بڕیاریش درا كە وتاری هەینی بە هیچ شێوەیەك راناگیرێت".

ناوبراو گوتیشی، وتاری ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە هۆشیاریی تەندروستی و رێنمایی و چۆنیەتیی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەو پەتایە.

 

بڵند ئیبراهیم