هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی دژەتیرۆرەوە دەرکرد

بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی دژەتیرۆرەوە دەرکرد
بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی دژەتیرۆرەوە دەرکرد

2021-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ‎ بافـڵ تاڵەبانی، فەرمانی کردووە تەواوی ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراوە، هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بەنایاسایی سوودمەندبووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک لێیدەسێندرێتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی چاکسازییەکانیدا بڕیاریداوە هەرکەسێک بەنایاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی و کڕینی وەلا ئەم ئیمتیازاتانەی پێدرابێت لێی وەردەگرێتەوە، ھەر کەسێکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە. ‎هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ھەنگاوە لە کاتێکدایە دەزگای دژەتیرۆر بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار کەس ناسنامەی دژەتیرۆریان بۆ دروستکراوە کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی […]

The post بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی دژەتیرۆرەوە دەرکرد appeared first on SNN.