قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە


قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە

2021/07/21 | 23:46 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)- خەڵك لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دروستكردنی نوشتە، لەلایەن لیژنەكانیانەوە نۆرینگەی غەزالی داخست.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو لە نۆرینگەكەدا لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەی غەزالی لە گەڕەكی كانی كوردە داخست.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی نۆرینگەی غەزال دروستكردنی نوشتە و جادو و فاڵگرتنەوەیە، ئەمەش بەپێی یاسا و رێنماییەكانی كاركردن رێگەپێنەدراوە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتی هەبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری بە […]

هناك تفاصيل اخرى بخصوص قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە تۆڕی میدیایی خەڵک.



سەرچاوەى هەواڵ - تۆڕی میدیایی خەڵک


Sponsored Links