هەواڵی کوردستان ئێستا

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت
مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسۆن دەكات و داوای پتەوكردنی هەماهەنگییەكانیش دەكات بۆ كۆتایی هێنان بە داعش لە سوریا. مەزڵوم كۆبانێ‌ لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی “جەنابی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیران، بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستتاهێنا و متمانەی گەلی بەریتانیاتان دەستەبەركردەوە، خوازیاريین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەریتانیا پتەوتر ببێت و كاریی هاوبەشمان زیاتر بێت”. نوسیویشیەتی ” داواکەم لەپێناو كۆتایی هێنان بە داعش و پاراستنی دەستكەوتەكان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دیموكراتی هەمیشەییە كە ببێتە مایەی تێكشكاندنی توندوتیژی و زەمینەسازیی بۆ گەڕانەوەی شكۆمەندانەی پەنابەران”. پارتی پارێزگاران سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی بەریتانیا بەدەستهێنا، ئەمەش ڕێخۆشكەر بوو بۆ جۆنسۆن، تا سەرلەنوێ‌ پۆستەكەی لە سەرۆكایەتی وەزیرانی بەریتانیا، دەستەبەربكاتەوە.