شارەوانی هەولێر: لەڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 4 هەزار تۆن زبڵ و خاشاكمان فرێداوە
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانى هه‌ولێر ڕایگەیاندوە له ڕۆژانى جه‌ژن 4 هه‌زار و 586 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه و فڕێدراوه.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێردا هاتووە: سه‌رجه‌م تیمه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانى هه‌ولێر له ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ئەرک دابوون، لە ئەنجامی هەوڵەكانیان بۆ ڕێگریكردن له سه‌رپێچى و زێده‌ڕۆیى ، توانرا 38 زێده‌ڕۆیی لابدرێت، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنى 81 سه‌رپێچی دیكە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە ماوەى ڕۆژانى جه‌ژن، لەلایەن تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارك و باخچه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خزمه‌تگوزارى و ژینگه پارێزى، 4 هه‌زار و 586 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه و فڕێدراوه.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ته‌نها لە ماوەى ڕۆژانى جه‌ژن، 38 هه‌زار گەشتیار سەردانی پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان و پاركه‌كانى تر‌ى شارى هه‌ولێریان کردووە.