سەرۆكی پێشوتری تونس: بڕیارێكی هەرێمایەتی هەیە بۆ لەناوبردنی بەهاری عەرەبی
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆكی پێشوتری تونس رایگەیاند، بڕیارێكی هەرێمایەتی هەیە بۆ لەناوبردنی بەهاری عەرەبی.
بەگوێرەی جەزیرە، "ئەلمونسیف ئەلمەرزوقی" باسی لە قەیرانی سیاسی تونس كرد كە شەوی رابردوو چوە ناوییەوەو، بە توندی سەركۆنەی بڕیارەكانی سەرۆكی وڵاتی كرد بە سڕكردنی چالاكییەكانی پەرلەمان و هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئەندامەكانی و لەكارلادانی حكومەت، ئەو بڕیارانەی بە كودەتاكردن بەسەر شۆرش و دەستور دانا، داواشی لە گەل كرد نشوست بەو كودەتایە بێنن.
سەرۆكی پێشوتری تونس گوتی، قەیس سەعید سەرۆكی وڵات دەستوری پێشێلكرد و هەموو دەسەڵاتەكانی بەخۆی داوە، ئەویشی بە گرفتی گەورەی تونس ناوزەدكرد، هۆشداریشیدا ئەگەر كودەتا سەركەوێت ئەوا بارودۆخی ئابوری تێكدەچێت.
لە درێژەی قسەكانیدا، سەرۆكی پێشوتری تونس گوتی، هۆشداریمدایە بزوتنەوەی نەهزە لە ستراتیژییەتی پێدانی خۆراك بە تیمساح ئێستاش ئەو تیمساحە لەسەروبەندی خواردنی ئەوان و تونسە، گوتیشی ئەوەی ئێستا دەیبینین كۆتایی لەناوبردنی بەهاری عەرەبییە، ئەو سەرۆكە ئەو بڕیارانەی وەرنەگرتوە، تەنها ئەوەیە كەوا هێز هەیە پارێزگاری لێدەكات و هانی دەدات.