قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوڵه‌جۆ ده‌كات
2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-12-2019 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به یاوه‌ری شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هید مه‌حمود جومعه كرد و هاوخه‌می خۆیانی پێڕاگه‌یاندن. شه‌وی هه‌ینی مه‌حمود جومعه له‌گه‌ڵ دوو ئاسایشی دیكه به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له گوندی كوڵه‌جۆ شه‌هید كران.