هەواڵی کوردستان ئێستا

تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان لە زانكۆی سلێمانی دوادەخرێن

تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان لە زانكۆی سلێمانی دوادەخرێن
تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان لە زانكۆی سلێمانی دوادەخرێن

2021-08-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، لیژنەی باڵای سەنتەری زمان و كلتووری زانكۆی سلێمانی بڕیاریداوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاست لە سەنتەرەكانی زمان. ئەمڕۆ یەكشەممە 1-8-2021 بەرێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و كلتووری زانكۆی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكرووەتەوە و تێیدا هاتووە،”ئاماژە بە بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارە 25 لە 27-7-2021 خاڵی شەشەم كە تایبەتە بە قەدەغەكردنی سەرجەم كۆڕو كۆبوونەوەی گشتی، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و پابەندبوون بە بەیانی ئاماژەبۆكراوەوە، لیژنەی باڵای سەنتەرەكانی زمان بڕیایدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست لە سەنتەرەكانی زمان لە زانكۆ حكومەیەكان. لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە،”دواخستنی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاست تا ئەوكاتەیە كە باری تەندروستی باشتر و جێگیر دەبێت”. […]

The post تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاستی زمان لە زانكۆی سلێمانی دوادەخرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.