هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆیەكی هەرێم، متمانەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

زانكۆیەكی هەرێم، متمانەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
زانكۆیەكی هەرێم، متمانەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، متمانەی نێودەوڵەتی لە دامەزراوەی ASICی بەریتانی وەرگرتووە بە ئاستی باڵا. زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، متمانەی نێودەوڵەتی لەسەر شەش بنەمای سەرەكی وەرگرتووە كە بریتین لە (بینا و هۆڵی خوێندن و بواری سەلامەتی، سەرچاوە مرۆیی و كارگێڕییەكان، بە ئەنجامگەیاندنی كۆرس و ئاستی فێربوون، دڵنیایی جۆری، ژیانی زانكۆیی خوێندكار، دامەزراندن و بازاڕسازی). جەخت لەوەش دەكاتەوە، دامەزراوەی ئەسیك دامەزراوەیەكی سەرەكییە كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان متمانەبەخشینی بە گرنگ و یەكلاكەرەوە وەردەگرێت لە پڕۆسەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان.

The post زانكۆیەكی هەرێم، متمانەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.