هەواڵی کوردستان ئێستا

كەسێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دیاریدەكرێت

كەسێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دیاریدەكرێت
كەسێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دیاریدەكرێت

2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كارو باری ئاینی سلێمانی دەدات و گفتوگۆش لە سەر چەند پرسێكی دیكە دەكات لەنێویاندا پرسی وشكەساڵی. ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە كە كۆبوونەوەی ژمارە 66 ی ئەنجوومەنی پارێزگایە، دەنگ لەسەر پاڵێوراوانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كارو باری ئاینی سلێمانی دەدرێت. لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی پێشنیار و ڕێگا چارەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتی وشكەساڵی دەكرێت. ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەدەدا دەنگ لەسەر پەسەندكردنی مەرج و ڕێنمایی T.O.R ی تایبەت بە پاراستنی سیمای كلتوری سلێمانی دەدرێت.

The post كەسێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دیاریدەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.