هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ تاڵەبانی: ئامادەی هەموو هاوكارییەكین بۆ بوژاندنەوەی شنگال

بافڵ تاڵەبانی: ئامادەی هەموو هاوكارییەكین بۆ بوژاندنەوەی شنگال
بافڵ تاڵەبانی: ئامادەی هەموو هاوكارییەكین بۆ بوژاندنەوەی شنگال

2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی ئامادەی هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكە بۆ بوژاندنەوەی شنگال و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی. بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە (3ی ئاب) لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی 7 ساڵی جینۆسایدكردنی ئیزیدییەكان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدی ئەو خوشك و برا ئێزیدییانە دەكەینەوە كە بۆ هەمیشە وەك برینێكی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە، درود بۆ رۆحی شەهیدان دەنێرین و هیوای گەڕانەوە بۆ ئەو خوشك و برایانە دەخوازین كە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە. وتیشی”ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتە مێژوییەدا تێدەپەڕێت، بەداخەوە […]

The post بافڵ تاڵەبانی: ئامادەی هەموو هاوكارییەكین بۆ بوژاندنەوەی شنگال appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.