هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسرور بارزانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان

مەسرور بارزانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان
مەسرور بارزانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان

2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، جینۆسایدی ئێزدییان، تاوانێكی ئەوەندە دڕندانەیە كە هەمیشە لە ویژدانی گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی رشێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال دەكەینەوە بۆ زەمینەخۆشكردن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی سەربەرزانە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و دەڤەرەكەش ئاوەدان بكرێتەوە. دەقی پەیامی مەسرور بارزانی … ئەمڕۆ حەفتەمین ساڵیادی هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعشە بۆ سەر خوشك وبرایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، كە بەوهۆیەوە هەزاران كەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، كۆمەڵكوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە كران. جینۆسایدی ئێزدییان، تاوانێكی ئەوەندە دڕندانەیە […]

The post مەسرور بارزانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.