هەواڵی کوردستان ئێستا

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی کەوتووەتەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی کەوتووەتەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی کەوتووەتەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە

2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ئێستا

بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، "سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو و یەکێتی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە".

بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە فەیسبوک، لەبارەی کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نووسیویەتی، "سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە كه‌ ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین، سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانیش جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوونمان بوو کە ھەموومان تیایدا سەرکەوتوو بووین".

 

لەبارەی بنیاتنانەوەی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە "یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاد دەنێینەوە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی دیسەمبەر، هەڵبژاردنی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی بەشداربوون لە کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە کۆتایی هات.

 

بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢١ی دیسەمبەری ٢٠١٩ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە سلێمانی ببەسترێت.