هەواڵی کوردستان ئێستا

زاخۆ.. گەنجێكی شەنگالی خنكا

زاخۆ.. گەنجێكی شەنگالی خنكا
زاخۆ.. گەنجێكی شەنگالی خنكا

2021-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك گەنجێكی خەڵكی شەنگال لە زاخۆ خنكا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆكیش ڕایگەیاند: “تەرمی گەنجەكە دۆزراوەتەوە”. بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆك ڕایگەیاند، گەنجەكە تەمەنی 15 ساڵ بووە و بەهۆی “نەزانینی مەلەوە” خنكاوە. دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، تەرمەكە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە. وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە 10ـەم كەسە كە لە سنووری پارێزگای دهۆك لە ئەمساڵدا بخنكێت.

The post زاخۆ.. گەنجێكی شەنگالی خنكا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.