هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ده‌رماڵه‌ و ده‌ستكاریكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ده‌رماڵه‌ و ده‌ستكاریكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ده‌رماڵه‌ و ده‌ستكاریكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌

2021-08-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی به‌شه‌ وانه‌ی مامۆستایان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بابه‌تی ده‌رماڵه‌ی بڕاوه‌ی مامۆستایان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شه‌وانه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

سامان سیوه‌یلی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێك له‌ سۆشیال میدیا كه‌ تیایدا ئاماژه‌كراوه‌ به‌ ده‌رماڵه‌ی بڕاوه‌ (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شه‌وانه‌، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م بابه‌ته‌ ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و ھیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌چوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بابه‌تی ده‌رماڵه‌ و ده‌ستكاریكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌".

پێشتر نوسراوێك له‌ژێر ناوی "رێكخستنه‌وه‌ی میلاك و گواستنه‌وه‌ و دانانی كاتی مامۆستایان بۆ ساڵی (2021-2022)" له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌پێی نوسراوه‌كه‌، خه‌رجكردنی 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دیناری ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان به‌پێی به‌شه‌ وانه‌كان ده‌بێت، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی له‌ مانگێكدا  100 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌ پاره‌كه‌ی پێده‌درێت، ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك 1.500 (هه‌زار و پێنجسه‌د) دیناری لێ ده‌بڕدرێت، مامۆستای ئاماده‌ییش پێویسته‌ 92 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ كه‌متر وانه‌ی وته‌وه‌، بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك 1630 (هه‌زار و شه‌شسه‌د و سی) دیناری لێده‌بڕدرێت.