ئومێد خۆشناو: ته‌واوی هێڵه‌كانی ئیفراز به‌ردراوه‌ته‌وه و كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌بێ
دیجتاڵ میدیای سپێده
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕیاردراوه ته‌واوی كێشه‌كانی ئاو له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت، له رێگه‌ی دابین كردنی كاره‌بای پێویست و ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و بیرانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌بوه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو به ئاماده‌بونی، هه‌ریه‌ك له عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی ناوه‌ند، له دیوانی پارێزگادا، پێشوازیكرد له شاندێكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان، له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبون له ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و دكتۆر زێدان برادۆستی و لوقمان وه‌ردی.
له دیدارێكدا تیشكخرایه سه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناسروشتییه‌ی كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردوه، بوه‌ته هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له به‌شێك له گهڕهكانی شاری هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ته‌واوی تیمه هونه‌رییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئاوی ژێر زه‌وی، بڕیاردراوه ته‌واوی كێشه‌كانی ئاو له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت، له رێگه‌ی دابین كردنی كاره‌بای پێویست و ته‌واوی پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و بیرانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌بوه.
ئومێد خۆشناو وتیشی، "ئه‌گه‌ر هیچ پێشهاتێك ڕونه‌دا ئه‌وا ته‌واوی هێڵه‌كانی ئیفراز (1،2،3) به‌ردراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێین ته‌واوی عه‌مباره‌كان پڕ بن و ئاو بگاته هه‌مو شوێنێك به یه‌كسانی".