هەواڵی کوردستان ئێستا

زاخۆ.. ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا

زاخۆ.. ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا
زاخۆ.. ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا

2021-08-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک


خەڵك لە كۆمەڵگەی بێگۆڤای سەر بە ناحیەی باتیفا لە زاخۆ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو كەس. ئەمڕۆ هەینی 13ی ئابی 2021 نەهشتەت سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوو كەس بە ناوەكانی عەبدوڵڵا جەقسی و حیكمەت یوسف لە كاتی پاككردنەوەی چەك یەكێك لە ماددەكانی دەستیان دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی ئاگركەوتنەوە و ماڵەكەیان بەتەواوی سووتاوە و، تیمەكانی فریاكەوتنیش سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمی دوو كەسەكەن”. ئاماژەی بەئەوەشكردووە، لە حەوشەی ماڵەكەدا ئۆتۆمبێلێك هەبووە كە بەتەواوی سووتاوە. عەبدوڵڵا جەقسی كاری كڕین و فرۆشتنی چەك دەكات و تەمەنی 70 ساڵە، حیكمەت یوسفیش لە نانەواخانەیەك كاردەكات و تەمەنی 35 ساڵە.

The post زاخۆ.. ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.