په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هۆشداریده‌ده‌ن لهناهاوسهنگی دامه‌زراندنه‌كانی كه‌ركوك
خەندان-
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك هۆشداری له‌دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك پله‌ی وه‌زیفی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه ده‌ده‌ن، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەبێت هاوسەنگی نێوان پێكهاتەكان پەیڕەو بكرێت"
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌رتی په‌روه‌رده بڵاوكردهوهو جه‌ختیان له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت و پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه لهدامهزراندنهكان كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌دامه‌زراندن ڕه‌چاو بكرێن و هاوسه‌نگی بپارێزرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بڕیاری دامه‌زراندن بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك تا ئێستا به‌رچاو ڕونییهك نییه له‌سه‌ر شێوازی دامهزراندنهكهو به‌شداری پێكهاته‌كان.
وتیشی:" له‌ئێستاوه هۆشداریمانداوه تا پێشوه‌خت ئاگاداری دۆخهكهبین و هاوسه‌نگی تێكنه‌درێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق په‌یوه‌ندیمان كردوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویستە هاوسه‌نگی شاره‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و نیگه‌رانین له ناوه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی به‌شداری پێكهاته‌كان لهدامهزراندنهكه".