هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن

زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن
زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن

2021-08-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك ـ نزار جەزا بڕیارە پێشانگایەكی تایبەت بۆ ناساندنی زانكۆ یەكەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بكرێتەوە. پێشانگاكە لە بەرواری 23 تاكو 25ی ئابی 2021 لەهۆتێل هایكریست بە ئامادەبوونی 10 زانكۆی یەكەمی ئێران بەڕێوەدەچێت. ئەم هەوڵە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە رۆشنبیری و زانستی و زانكۆییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراقدایە. زانكۆكان لەبواری جیاوازدان و زانستە پزیشكی و ناپزیشكیەكانەیش دەگرێتەوە. ئامانج لەكردنەوەی پێشانگاكە وەرگرتن و تۆماركردنی ڕاستەوخۆی خوێندكارانی هەرێمی كوردستانە لەو زانكۆیانەی لەپێشانگاكە بەشدارن. ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە بەشێك لەدانیشتووانی هەرێمی كوردستان ڕوو لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن.

The post زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.