هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر: به‌نزینی پێویست به‌ زیاده‌وه‌ش به‌رده‌سته

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر: به‌نزینی پێویست به‌ زیاده‌وه‌ش به‌رده‌سته
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر: به‌نزینی پێویست به‌ زیاده‌وه‌ش به‌رده‌سته

2020-02-29 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، به‌نزینی پێویست به‌ زیاده‌وه‌ش به‌رده‌سته،‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ نرخ داببه‌زێت.

ئاری كاكه‌شین، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌ت هه‌رێم به‌ جۆرێك كۆنترۆڵی بازاڕی به‌نزینی كردووه‌ كه‌ نرخ دابه‌زێت، نه‌ك گران ببێت، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش ڕووی دا، باشترین به‌ڵگه‌ بوو كه‌ هیچ كات به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كان كه‌م نه‌بووه‌."

ده‌شڵێت: "شاری هه‌ولێر ڕۆژانه‌ پێویستی به‌ سێ ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار لیتری له‌ ناوخۆی عێراق دابین ده‌كه‌ین و برێكی كه‌میشی له‌ ئێران و توركیا دێت، بۆیه‌ به‌نزین ئێستا زیاد له‌ ئاستی خواست له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ نرخ دابه‌زێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی به‌نزینی پێویست و لێژنه‌كانی قایمقامیه‌ت وایان كردووه‌ كه‌ هیچ كاتێك نرخ به‌رز نه‌بێته‌وه."

‌هێدی كاكه‌یی