هەواڵی کوردستان ئێستا

دووشەممە پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەی چاکسازیی دەکات

دووشەممە پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەی چاکسازیی دەکات
دووشەممە پەرلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژەی چاکسازیی دەکات

2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو پرۆژه‌یاسای چاكسازی گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارانیش پاڵپشتیی پرۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ ده‌بن.

شنۆ ئه‌شقی سوورچی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكیی فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ی چاكسازی پرۆژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و یه‌كێتیی نیشتیمانیش به‌شدارێكی كارای حكوومه‌ته،‌ بۆیه‌ له‌ دانیشتنی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی چاكسازی به‌شداریی كارا ده‌كه‌ین و به‌ وردی له‌سه‌ر خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت: پرۆژه‌كه‌ مڵكی هه‌مووانه‌ و ده‌بێ به‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كارێك بكه‌ین له‌پێناو دۆخی هه‌رێمی كوردستاندا بێت و سوودی گشتیی هه‌بێت."

جوان ڕۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دانیشتی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ په‌رله‌مان."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ته‌واوی پاڵپشتی پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت و به‌وردی قسه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سوودی گشتیدان."

شایانی باسه‌ پرۆژه‌یاسای چاكسازی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نێردرا بۆ په‌رله‌مان. پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ هه‌شت به‌ش و 19 مادده‌ پێك هاتووه‌. ئامانج له‌ پرۆژه‌كه‌ ڕێگرتنه‌ له‌ به‌هه‌دەردانی سامانی گشتی و ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی مووچه‌ و خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

هێدی كاكه‌یی