هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆی سلێمانی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی ڕاگەیاند

زانكۆی سلێمانی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی ڕاگەیاند
زانكۆی سلێمانی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی ڕاگەیاند

2021-08-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كۆلێژێكی زانكۆی سلێمانی فۆڕم و مەرجەكانی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و دەرچووانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی ڕاگەیاند. كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (خولی یەكەم و دووەم) و پەیمانگای هونەرە جوانەكان لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن پڕبكەنەوە لە بەشی پەروەردەی هونەری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی. ڕاشیگەیاندووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەستپێدەكات لە ڕێكەوتی ٢٢ /٨ تاوەكو ٩/ ٩ / ٢٠٢١ و بۆ ئەوەش سەردانی بەشی پەروەردەی هونەری بكەن یاخود لە هەژماری فەیسبووكی كۆلێج فۆڕمەكە داونلۆد بكەن و بە پڕكراوەیی بیگەڕێننەوە بۆ بەشی پەروەردەی هونەر. خوێندكاران دەتوانن فۆرمەكان داونلۆد بكەن […]

The post زانكۆی سلێمانی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندكارانی ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.