هەواڵی کوردستان ئێستا

وادەی پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانی پۆلی 12 راگەيەندرا

وادەی پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانی پۆلی 12 راگەيەندرا
وادەی پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانی پۆلی 12 راگەيەندرا

2021-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی پەروەردە وادەی پەڵپ گرتنی لە ئەنجامی تاقيکردنەوەکانی پۆلی 12 راگەياند، 26ی ئەم مانگە دوا وادەيە بۆ پەڵپ گرتن. وەزارەتی پەروەردە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “پەڵپ گرتن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە رۆژێک دوای راگەياندنی ئەنجامەکان دەستپێدەکات و تا رۆژی پێنجشەممە 26ی ئاب بەردەوامدەبێت”. لە راگەيەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە:” سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەی زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی ، خوێندنی ئیسلامیی) هەر خوێندکارێک سودمەندبێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات بەمەش مافی دەبێت لە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجامبداتەوە”.

The post وادەی پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانی پۆلی 12 راگەيەندرا appeared first on SNN.