پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنی ته‌رخانكردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌بودجه به‌شەنگال ده‌دات
خەندان-
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: به‌پێی پلانی حكومه‌تی ناوخۆیی ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌بودجه‌ی ژێرخانی نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ شەنگال ته‌رخانكردوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌وه‌فدێكی ئێزیدییه‌كان، نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنیدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌بودجه‌ی ژێرخانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ قه‌زای شەنگال ته‌رخان بكه‌ن.
له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ ماڵی پێكهاته‌ی ئێزیدی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان هه‌یه، به‌بێ جیاوازی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ته‌رخانده‌كه‌ین
وتیشی:"له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ ماڵی پێكهاته‌ی ئێزیدی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان هه‌یه، به‌بێ جیاوازی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ته‌رخانده‌كه‌ین، پشكی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان دابین ده‌كه‌ین".
له‌مانگی ئاب-ی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه شەنگال داگیركراو لە 13/11/2015 له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش ڕزگاركرا، به‌ڵام سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی كوژران و برینداربون، له كۆی 6 هه‌زارو 417 ئێزدی بێسه‌روشوێن بو، 3 هه‌زارو 509 كه‌س ڕزگاركراون. به‌گوێره‌ی دوا ئاماریش، 80%ی بیناو باڵه‌خانه‌كانی شەنگال ڕوخاون.