بهغدا.. پاش كهمێكی تر فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبنەوە و بڕیار دهدهن
ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەللاوی کۆببێتەوە، بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکانیش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش رایدەگەیەنێت، لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کۆدەبینەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ١ـی دوای نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی محەمەد عەللاوی ساز بکات.
لەم بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کاتژمێر ١١و ٣٠ی خولەکی ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبینەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆیە دەربارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ عێراق و بە کۆدەنگیش بڕیار لەسەر بابەتەکانی پێکھێنانی حکوومەت دەکەین.
ھەڵکەوت محەمەد