هەواڵی کوردستان ئێستا

ئالووسی بۆ KDP: دەبێ مافەكانی كورد لە كابینە نوێیەكەی عێراقدا پارێزراو بن

ئالووسی بۆ KDP: دەبێ مافەكانی كورد لە كابینە نوێیەكەی عێراقدا پارێزراو بن
ئالووسی بۆ KDP: دەبێ مافەكانی كورد لە كابینە نوێیەكەی عێراقدا پارێزراو بن

2020-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەداری عێراقی میسال ئالووسی ڕایگەیاند، كورد لە عێراقدا دووەم گەورەترین نەتەوەیە، بۆیە دەبێ مافەكانیان لە كابینە نوێیەكەی عێراقدا پارێزراو بێت و رێزیان لێ بگیرێت.

 

میسال ئالووسی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "كورد لە عێراقدا دووەم گەورەترین نەتەوەیە و گەر بەشدارییان لە حكوومەتی نوێدا پێ نەكرێت، هیچ مانایەك بۆ دیموكراتی و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا نامێنێتەوە".

 

ئالووسی دەشڵێ، هیچ حكوومەتێكی ئیتیحادی بە بێ كورد دروست نابێ و دەبێ رێز لە مافی كورد بگرێ، چونكە گەر بمانەوێت هاوسەنگیی سیاسی لە عێراقدا دروست ببێت، دەبێ داواكاری و مافەكانی كورد جێبەجێ بكرێن و پارێزراو بن.

 

كاروان باعەدری