له هه‌ولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا موقه‌ده‌مى ماف كاروان مامه‌ند میرانى، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕاى گه‌یاندووه: "ئاگادار کراینەوە بەبوونی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان باندێک کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون، دەستگیریان بکەین".
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه: "تۆمەتباران بەناوی (د، ر، م)، تەمەن 20 ساڵ، (ر، ر، م)، تەمەن 28 ساڵ، (ت، ر، ع) تەمەن 19 ساڵ، (هـ، ا، ا)، تەمەن 38 ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، كه بازرگانییان به ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و هێرۆوین) كردبوو، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیشیان تەواوی ئامرازەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و 11 مۆبایل و بڕێک پارەیان لابووە".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەره‌كان.