هەواڵی کوردستان ئێستا

دۆخی كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت

دۆخی كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت
دۆخی كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت

2021-08-31 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، گۆڕانكاری بەسەر دۆخی كەشوهەوای هەرێمدا دێت و ئەو گەرما پڕوكێنەرەی ماوەیەكی زۆر ناوچەكانی گرتبووەوە بەرەو لاوازبوون دەچێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن. ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەی چوار شەممە ١-٩-٢٠٢١ لە ئەنجامی لاوازبوونی زیاتر لە كاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما بەڕێژەی ١ پلەی سیلیزی دیكە نزم دەبنەوە. ڕاشیگەیاند، لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ٤١ پلە ، ھەولێر ٤٢ پلە ، دھۆك ٤٠ پلە ، ھەڵەبجە ٤١ پلە ، كەركوك ٤٣ پلە) لەناوچەكانی گەرمیان لە نێوان ٤٥ تا ٤٦ پلەی سیلیزی ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای […]

The post دۆخی كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.