هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆیەكی هەرێم بڕیارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی دەردەكات

زانكۆیەكی هەرێم بڕیارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی دەردەكات
زانكۆیەكی هەرێم بڕیارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی دەردەكات

2021-09-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەنجوومەنی زانكۆی ڕاپەڕین هانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆكە دەدات، كە بەزووترین كات پێكوتەی دژە كۆرۆنا وەربگرن، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی خۆیان و دەورووبەر و سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن. زانكۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بەكۆنووسی ژمارە (1)ی ئەنجوومەنی زانكۆی راپەڕین، لە ڕۆژی (1ی ئەیلولی 2021)دا تەوەری كارگێڕی-بڕگەی یەكەم، بڕیاردرا، مەرجی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بۆ خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین، بریتیە لەوەرگرتنی پێكوتەی دژە كۆرۆنا. هەر بەپێی بڕیارەكە، ئەنجوومەنی زانكۆ لەڕۆژانی داهاتوودا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕێوشوێنی توندتر دەكات، بەمەبەستی وەرگرتنی پێكوتەی دژە كۆرۆنا لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین. ڕاشیگەیاندووە، بۆ زیاتر سەرخشتنی پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆمان و پاراستنی […]

The post زانكۆیەكی هەرێم بڕیارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی دەردەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.