هەواڵی کوردستان ئێستا

ژووری بازرگانیی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان كه‌لوپه‌ل له‌ هه‌موو وڵاتان هاورده‌ ده‌كات

ژووری بازرگانیی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان كه‌لوپه‌ل له‌ هه‌موو وڵاتان هاورده‌ ده‌كات
ژووری بازرگانیی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان كه‌لوپه‌ل له‌ هه‌موو وڵاتان هاورده‌ ده‌كات

2020-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووری بارزگانیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌ وڵاتانی جیران كه‌لوپه‌ل هاورده‌ ناكات و له ‌هه‌موو وڵاتان له‌ ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانییەوە كه‌لوپه‌ل هاورده‌ ده‌كات و هیچ كات تووشی قه‌یرانی كه‌میی كه‌لوپه‌ل نابێت.

ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووری بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: '‌ئێستا په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له ‌ڕووی بازرگانییەوە له‌گه‌ڵ وڵاتان زۆر فراوان بووه‌ و ته‌نها له‌ وڵاتانی دراوسێ كه‌لوپه‌ل هاورده‌ ناكات و له‌ هه‌موو وڵاتانەوە کەلوپەل هاورده‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتان سنووره‌كانیش دابخه‌ن، هه‌رێم ده‌توانێ له‌ زۆر وڵاتی دیكه‌وە کەلوپەل هاورده‌ بكات."

ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: 'جگه‌ له‌ ڕێگه‌ی زه‌مینیکە به‌ به‌رده‌وامی کەلوپەل هاورده‌ ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانیشەوە کەلوپەل هاورده‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانییەوە کەلوپەل بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده‌ ده‌كرێت و هیچ كات تووشی قه‌یرانی کەلوپەل نابێت."

به‌رێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داوامان له‌ هه‌موو بازرگانان كردووه‌ كه‌ کەلوپەلی زیاتر هاورده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نرخی کەلوپەل نه‌ك گران، بگره‌ ئه‌رزانیش بێت و لیژنه‌ی هه‌موو قایمقامیه‌ته‌كان ڕاسپێردراون ئه‌وه‌ی کەلوپەل گران بكات، سزایان بدات، بۆیه‌ هیچ گرفتێكی كه‌میی کەلوپەلمان نییه‌."

بڵند ئیبراهیم