هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی هەرێم: گەرمای هاوین كۆتایی هاتووە

كەشناسی هەرێم: گەرمای هاوین كۆتایی هاتووە
كەشناسی هەرێم: گەرمای هاوین كۆتایی هاتووە

2021-09-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەی گەرما دادەبەزێت. ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 2/9/2021 ڕایگەیاند، سبەینێ‌ هەینی پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت. ئەژی چەتۆ وتیشی، دابەزینی پلەی گەرما بەشێوەیەك دەبێت كە هەموو كەسێك هەست بە گۆڕانی كەشوهەوا دەكات. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، گەرمای چەند ڕۆژی ڕابردوو “نائاسایی” بووە و وتیشی، تا 9ـی ئەم مانگە پلەی گەرما لە نزمیدا دەمێنێتەوە و دواتریش بەڕێژەیەكی ئەوتۆ بەرزنابێتەوە. ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە “ئەستەمە” بتوانرێت پێشبینی دوورمەودای […]

The post كەشناسی هەرێم: گەرمای هاوین كۆتایی هاتووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.