بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بڕیاریدا
خەڵك- جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، بە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی دارایی و بانكەكەیان تاوتوێی گۆڕانكاری لە نرخی ئێستای دۆلاردا كراوە. ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكردووە، گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار هەنگاوێكە و خوێندنەوە و لێكدانەوەی تەواوی بۆ كراوە لە چەندین لایەنەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە. وتوشیەتی، “كاتێك بڕیار لە گۆڕانكاری نرخی ئێستای دۆلار دەدرێت، كە توێژینەوەی تەواو بكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندییەوە و بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوە گرنگەكانی دەوڵەت تاوەكو دۆخێكی دادپەروەرانە بۆ دۆلار دابنرێت”. ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی ناوەندی گەیشتۆتە ئەو نرخەی ئێستا (1450 دینار بۆ […]
The post بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بڕیاریدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.